ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و بۆردی حكومەت و پەرلەمان ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوا نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 22_2_2023 لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، دەرباز كۆسرەت رەسول كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری سكرتاریەتی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ بۆردی حكومەت و پەرلەمان كۆبوونەوە.

میدیای رەسمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و وەزیرەكانی یەكێتیی ئامادەی بوون، دەرباز كۆسرەت رەسول و قوباد تاڵەبانی كورتەیەكیان لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان، هەڵوێست و هەنگاوەكانی یەكێتیی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و جەختیان لەوە كردەوە كە یەكێتیی لەپێناو مافەكانی خەڵك و حوكمڕانییەكی تەندروست هەموو هەنگاوێك دەگرێتەبەر.

كۆبوونەوە بە گفتوگۆی بەشداربووان و هەڵسەنگاندنی سەرجەم ئەگەرو پێشهاتەكان كۆتایی هات، هەمووان هاوڕا بوون كە یەكێتییەكی یەكدەست و یەكگوتار دەتوانێت بەرەنگاری هەموو ئاڵنگارییەكان ببێتەوە و زاڵ بێت بەسەر كێشەو گرفتەكان و هەنگاو بنێت بۆ كۆتایی هێنان بە قۆرخكارییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا