ئاسایشی سلێمانی دوو تەقەکەرەکەی شەقامی سالمی دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس: م 

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەو دوو کەسەی دەستگیرکرد کە شەوی ڕابردوو لە شەقامی سالم لەگەڵ شۆفێرێکی تاکسی تەقەیان لەیەک کرد و دواتر هەڵهاتن.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “کاتژمێر 11:40ی شەوی 15/9/2022 لە شەقامی سالم بەهۆی دەمەقاڵێی نێوان شۆفێرێکی تاکسی و دوو کەسی ماتۆڕسوار شەڕ دروست بوو و لە شەڕەکەدا بە چەکی (دەمانچە) تەقەیان لە یەکتری کرد ودواتر هەڵهاتن”.

وتیشی، پاش ڕووداوەکە دەست بەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانیان هەردوو تەقەکەرەکە بەناوەکانی (ئەحمەد محەمەد مصطفى) و (شاباز محەمەد مصطفى) دەستگیر بکەن و دەست بەسەر ئەو چەکەدا بگیرێت کە تەقەیان پێکردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “دەرکەوت ئەم دوو کەسە لەناو شاری سلێمانیدا پێشینەی کێشە و نانەوەی پشێویان هەیە و هەردوو تۆمەتبار لە ئێستادا لەسەر فەرمانی دادوەر ڕاگیراون”.

هاوکات ئاسایشی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات هەرکەس سکاڵای لەسەر ئەم دوو تۆمەتبارە هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بکات بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی زیاتر بەرامبەریان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا