‏‎ بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەردەوامیی كێشەكان خزمەت بەهیچ لایەك ناكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەغدا چاویكەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق.

‏‎لە دیدارێكدا دۆخی گشتیی وڵات و هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەكان.

‏‎لە بەشێكیتری دیدارەكەدا جەخت لە گەڕانەوە بۆ دەستوور وەك بنەمای چارەسەری كێشەكان كرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون بەزووترین كات كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەربكرێن و ناكۆكییە سیاسییەكان كاریگەریی نەرێنی لەسەر گوزەرانی هاوڵاتییان و قووتی مووچەخۆران جێنەهێڵێت.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد لەپێناو بەدەستهێنانی ماف و شایستەداراییەكانی هەرێم و رایگەیاند، بەردەوامیی كێشەكان خزمەت بەهیچ لایەك ناكات و هەموو هەوڵەكانمان لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە نەخوازراوەدایە. وتیشی، خەڵكی كوردستان قوربانیی زۆریان داوە، شایستەی ئەوەنین جارێكیتر وەك قەڵغان بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندییە حزبییەكان بەكاربهێنرێن و بەهیچ شێوەیەك رێگە بە دووبارەبوونەوەی نادەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا