گۆڕان: کوردستان لەبەردەم داگیرکاری و جینۆسایدی سەربازی و ژینگەیداییە

پۆڵەتیك پرێس
فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی داگیرییەکاریەکانی تورکیا بۆسەر خاک و ژینگەی کوردستان هۆشداری دەدات و داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بەو داگیرکاریە بخاتەگەڕ.

فراکسیۆنی گۆڕان لەیاداشتێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی کردوە، رایدەگەیەنێنن لە رۆژی (5/5/2021) سەبارەت بە لەشکرکێشی و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و وێرانکردنی (76) گوند و پچڕاندنی تەزوی کارەبای ئەو گوندانە و زیان گەیاندن بە ژینگە و دارستانی ئەو ناوچەیە یاداشتێکمان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد ، لە ئێستاشدا جارێکی تر جەخت لەو یاداشتەمان دەکەینەوە.

لەیاداشتەكەی فراكسیۆنی گۆڕاندا كە ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانیان كردووە ئاماژە بەوەكراوە، هەرێمی کوردستان لەبەردەم داگیرکاری و جینۆسایدی سەربازی و ژینگەیداییە، بەتایبەتی دەڤەری بادینان، هێزی سەبازی تورکیا بە قوڵایی (40) کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاكی هەرێم و ژینگەکەی دەسوتینێ و دەشێوێنی.

فراکسیۆنی گۆڕان داوا لەپەرلەمانی کوردستان دەکات، بەجدی لە رێگەی گفتوگۆوە هەوڵ بدات بەرپرسانی هەرێم و عێراق بەرپرسیار بکات کە بە گوشار دروستکردن کۆتایی بەو داگیرکارییە بهێنن و ئارامی بۆناوچەکە بگێڕنەوە.

هاوكات، داوا لەعێراق و هەرێم دەكات داواش لە تورکیا بکەن سنوری خۆی لەناو خاکی خۆیەوە بپارێزێت و رێز لە سەروەری خاک و ژینگەی کوردستان و ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە بگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا