سێ کەس بە تۆمەتی راوکردنی باڵندە دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت رایگەیاند، بەهۆی راوکردنی باڵندەوە لە یەکێک لە باخە گشتییەکانی ناحییەکە، سێ کەس دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ هەینی 20ـی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، “شەوی رابردوو لەلایەن هاونیشتمانیەکی دڵسۆز بەتەلەفۆن بەڕێوەبەری ناحیە ئاگادار کرا لە حاڵەتیکی راوکردن لەلایەن جەند سەرپێچی کارێکەوە لەناو (باخچەی نالی).” هەروەها دەشڵێت، ” پاش ئاگادارکردنەوەکە، دەست بەجێ فەرمان کرا بە مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەرۆ و چوونە شوێنی ئاماژە بۆکراو دواتر لەسەر فەرمانی دادوەر دادگای لێکۆڵینەوە (سێ) سەرپێچیکار دەستگیر کران”.

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت داوا لە هاوڵاتییانیش دەکات لەکاتی بینینی حاڵەتی لەو شێوە و هەبوونی زانیاری دەست بەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەن.

No photo description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا