ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی هاوبەش لە چوار میحوەری دیالەوە دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دیالەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزای میقدادیەی سەربە پارێزگای دیالە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ئەمنی هاوبەش کرد.

لەوبارەیەوە تاڵب موسەوی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، “بەگوێرەی ئەو زانیارییە هەواڵگرییە وردانەی لەبارەی جوڵەی دوژمن دەستمان کەوتووە لە باکوری قەزای میقدادیە، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:00 ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ئەمنیمان دەستپێکرد”.

وتیشی، “فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشد لە دیالە لە چوار میحوەرەوە هەستاوە بە ئەرکی پشکنینی ئەمنی ئەوانیش میحوەرەکانی 20 – 24 – 62 – 110 بوون”.

بەگوێرەی قسەکانی موسەوی ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە دەرکردنی دوژمن و تیرۆرستانە لە باکوری میقدادیە و دروستکردنی کەشێکی پارێزراوە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی هاووڵاتیانی ناوچەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا