بزانە سەرۆكی رووسیا سبەی بڕیاری چی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دمیتری پیسكۆف، وتەبێژی كرملین، رایگەیاند، سبەی لە كرملین رێورەسمی واژووكردن لەبارەی پەیوەستبوونی ناوچە نوێیەكان بە رووسیا بەڕێوەدەچێت و سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین وتارێكی گشتگیر پێشكەش دەكات.

پێسكۆڤ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە مۆسكۆی پایتەختی رووسیا باسی لە پرۆسەی پەیوەستبوونی كۆماری میللیی دۆنێتسك و لوهانسك كە لەژێر كۆنترۆڵی جوداخوازانی لایەنگری رووسیادان، هەروەها ناوچەكانی خێرسۆن و زاپۆریژییا كە لەلایەن سوپای رووسیا دەستی بەسەردا گیراوە كرد.

زۆرینەی ئەو ناوچانەی لە سبەی هەینییەوە دەبنە بەشێك لە خاكی روسیا دەكەونە رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا كە بە هەرێمی دۆنباس ناسراوە، دانیشتوانی ئەو ناوچانە زۆرینەیان لە بنەڕەتدا روسین یان ئۆكرانین و هەمو بە زمانی روسی قسە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا