ستران عەبدوڵا: هیوادارین هەڵبژاردنی داهاتووی كوردستان یەكەم بین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ستران عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، ئێمە هیوامان وایە كە لە هەڵبژاردندا، بتوانین یەكەمی هەڵبژاردنەكە بین، بە گوێرەی ئەو هەڵسانەوە و گەشانەوەیەی یەكێتی هەیەتی بتوانین بە باشترین شێوە جێبەجێی بكەین.

ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە، وەك سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، نەك هەر بۆ سەرۆككۆمار كاندیدمان بۆ هەموو پۆستەكانی تری هەرێمی كوردستانیش دەبێت، بێگومان ئەمەش دەكەوێتە سەر ئەو هەڵبژاردنەی كە لە كوردستان ئەنجام دەدرێت و ئەو رێژەی دەنگەی كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەیهێنێت.

ستران عەبدوڵا وتی: ئێمە هیوامان وایە كەلەم هەڵبژاردنەدا، بتوانین یەكەمی هەڵبژاردنەكە بین، بەگوێرەی ئەو هەڵسانەوە و گەشانەوەیەی یەكێتی هەیەتی بتوانین بە باشترین شێوە جێبەجێی بكەین، ئێمە یەك كاندیمان هەیە بۆ پۆستی سەرۆككۆمار تا ئێستا گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كاندیدی خۆی ناگۆڕێت، چونكە ئەمە بە هەڵسەنگاندنێكی دوور و درێژی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەم كاندیدە دیاریی كراوە كە بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵح-ە”.

وتیشی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بكرێت و ئەو كێشانەی كە بە داخەوە لە هەڵبژاردنەكانی پێشوی كوردستاندا هەبوو بەشێوەیەكی گشتی زۆر جار كە دوا دەكەوێت یان دوا دەخرێت، ئەو كێشەیە بەشێوەیەكی رێكوپێك لێكتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان كۆتایی پێ دەهێنرێت و بنبڕ دەكرێت، چونكە پابەندبوون بە وادەی هەڵبژاردنەكانەوە بەڵگەی رێزگرتنی هێزە سیاسییەكانە لە دیموكراسی و گەشەی دیموكراسی لە كوردستاندا.

روونیشیكردەوە، وەك یەكێتیی نیشمانیی كوردستان پێیان وایە بۆئەوەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بكرێت، پێویستە ئەم هەڵبژاردنە بتوانرێت لایەنە جیاجیاكان ناوبژیوانی دیموكراسی هەبێت لە ناوبژیوانی دیموكراسی بۆ هەڵبژاردنەكاندا كە سندوقێكی باشی دەنگدەران پاكرابێتەوە لە ساختەكاری كە تۆمارێكی دەنگدەرانی واهەبێت ئەو دیموكراسێتەی هەڵبژاردن یەتە كایەوە رەنگدەرەوەی ویست و ئارەزووی خەڵكی كوردستان بێت”.

ستران عەبدوڵڵا سەبارەت بە خواستی یەكێتی بۆ یاسای هەڵبژاردنەكان گوتی: ئێمە پێمان باشە چەند بازنەیی بێت، هێزە سیاسیەكانیش باشتر رێكبكەون لەسەر ئەم رێژەیە و رێشبكەون لەسەر ئەو شوێنەی كە هەڵبژاردنێكی دیموكراسیی دێتە كایەوە ئەگەر ئەوە هاتە كایەوە، ئێمە پێمان وایە بەسەركەوتوویی هەڵبژاردنێكی باش بۆ كوردستان دێنینە كایەوە، بەڵام بێگومان ئیرادەی هەموو حزبە سیاسییەكانی كوردستانی پێویستە و باوەڕیش ناكەم هێزێكی سیاسیی هەبێت بڵێت، من دەمەوێت كە هەڵبژاردنێك بكرێت كەمتر دیموكراسی بێت و كەمتر گوزارشت لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا