هەسەدە هێرش دەکاتە سەر بێدەنگی روسیا

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” هێرش دەکاتە سەر بێدەنگی هێزەکانی روسیا لەبارەی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ شارۆچکەی عەین عیسا لە پارێزگای رەقە لە سوریا.

ئەو سەرچاوە ئەمنییەی هەسەدە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، هێزەکانی روسیا بە بەردەوامی چاودێری بۆردومانەکانی تورکیا دەکەن و ئاگادارن لەوەی چی دەگوزەرێت.

وتیشی: هێزەکانی روسیا لە شارۆچکەی عەین عیسا راداری ئاشکراکردنی تۆپهاوێژ و موشەک و ئۆتۆمبێلی سەربازیان هەیە کە لە توانایدایە لە دووری ٢٠ کیلۆمەترەوە ئاگاداری هێرشەکان بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بنکەکانی روسیا سەرجەم ئەو زانیارییە سەربازیانەیان لەلایە کە تایبەتن بە شارۆچکەی عەین عیسا، لەبەرئەوەی ئەو شارۆچکەیە نزیکەی ٣٥ کیلۆمەتر لە سنوری تورکیاوە دوورە و هێزە تورکییەکان لە دووری چەند کیلۆمەترێکی کەم عەین عیسا بۆردەمان دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەن رۆژێکە جموجوڵی سەربازی لە ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەی عەین عیسا هەیە و لە چەند شوێنێکیش پێکدادان روویداوە، رۆژی هەینیش، دووبارە تورکیا بۆردومانی شارۆچکەی عەین عیسای کرد لە پارێزگای رەقە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا