بۆ یەکەمجار بنکەیەکی روسیا لە سوریا کرایە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەنزیک بنکەی هێزەکانی روسیا لە ناوچەی تل سمن لە پارێزگای رەقەی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا تەقییەوە و چەند بریندارێکی لێکەوتەوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەکە، چەند کەسێک برینداربوون بەڵام تا ئێستا ژمارەیان نازانرێت، وتیشی: ئەو ناوچەیەی تەقینەوەکەی تێدا ئەنجامدراوە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” کە تێیدا هێزەکانی رژێمی سوریا و روسیا هەیە.

باسی لەوەش کرد، ئەوەی کە روویداوە، یەکەمین هەوڵی بەئامانجگرتنی راستەوخۆی بنکەی روسیایە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.

کاتێک لە ساڵی 2015، سەربازانی روسیا چوونە خاکی سوریا، دەستیانکرد بە پاڵپشتیکردنی هێزە ئاسمانییەکانی رژێمی سوریا و بڵاوبوونەوەی سەربازی بە زۆرێک لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە.

لە ساڵی 2011 هەتا ئێستا، سوریا بووەتە خاکی ناکۆکییەکانی نێوان رژێمی سوریا و هێزە کوردیە ئۆپۆزسیۆنەکان بەجۆرێک، هەتا ئێستا زیاتر لە 380 هەزار کەس لە ئەنجامی شەڕ گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی زۆر بە ژێرخانی ئابووری وڵاتەکە گەیشتووە و بە ملیۆنان دانیشتووی سوری ئاوارەی ناوچەکانی ناوەوە و دەرەوەی سوریا بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا