مەزڵوم عەبدی و شاندێكی باڵای ئەمریكا كۆبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی‌ گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) پێش چەند رۆژێك لەمەوبەر لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەمەریكی، كە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی‌ ئەو وڵاتەی‌ تێدابوە، كۆبوەتەوە.

لەو كۆبونەوەیەدا تاوتوێی پەرەسەندنەكانی ئەمدواییەی پەیوەندیدار بە جموجوڵەكانی داعش لە دوای هێرشی شانەكانی بۆ سەر بەندیخانەی‌ حەسەكە كراوە و جەخت لەوەشكراوەتەوە رێكخراوەكە (هێشتا هەڕەشەیە لە ناوچەكە)

ماڵپەڕی فەرمی هەسەدە بڵاویكردوەتەوە، مەزڵوم عەبدی چاوی بە ئیتن گۆلدریچ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی‌ ئەمەریكا و جنێڤەر جافیتۆ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی‌ ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و زوهرە بێڵ، بەڕێوەبەری دۆسیەی‌ سووریا و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و ماتیۆ بێرڵ، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی‌ ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان كەوتوە.

لەو دیدارەدا ئاماژە بە گرنگی گفتوگۆی كوردی – كوردی لە سوریاش كراوەو تەئكید كراوەتەوە لەسەر بەردەوامیدان بە هاوبەشی نێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە رۆژئاوای كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا