هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر هێرشەكەی داعش لە حەسەكە هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، هێرشە بێ ئەنجامەكانی چەند رۆژی رابردووی داعش، ئەو رێكخراوە لاوازتر دەكەن، دووپاتیشی دەكاتەوە كە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی مافی بەرگریكردن لە خۆی و هێزە هاوپەیمانەكانی هەیە.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رۆژی یەكشەممە 23-01-2022 راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: داعش لە 20ی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا هێرشێكی ئاڵۆزی لە حەسەكە بۆسەر گرتووخانەی شارەكە ئەنجامدا، بەڵام هێزەكانی سووریای دیموكرات ( هەسەدە ) وەڵامی هێرشەكەیان دایەوە و ناوچەكەیان گەمارۆدا و بە هاوكاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و چاودێری و بۆردوومانی ئاسمانی، هەسەدە توانیی دۆخەكە كۆنترۆڵ بكات”.

لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێزەكانی هاوپەیمانان چاودێریی دۆخەكەیان كردووە و بە وردی گورزی ئاسمانییان لە چەكدارانی هێرشكار لەنێو باڵەخانەكانی نزیك گرتووخانەكە وەشاندووە؛ دووپاتیشی دەكاتەوە كە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی مافی بەرگریكردن لە خۆی و هێزە هاوپەیمانەكانی هەیە و بەردەوام دەبێت لە بەكارهێنانی هەموو توانای خۆی بۆ بەرگریكردن لەو هێزانە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک