رووسیا و توركیا 90 مانۆڕی سەربازیان لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

روسیاو توركیا مانۆڕێكی سەربازی هاوبەشیان لە كوبانێ ئەنجامدا، بەم مانۆڕە هاوبەشە نوێوە تا ئێستا ئەو دوو وڵاتە 90 مانۆڕ و گەڕانی سەربازی هاوبەشیان لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە، هەسەدەش توركیا بەوە تۆمەتبار دەكات پابەندی رێككەوتنی ئاگربەست نابێت.

رۆژی دووشەممە 21_2_2022، پۆلیسی سەربازی روسیا گەڕانێكی هاوبەشیان لەگەڵ هێزەكانی توركیا لە كوبانێ ئەنجامداو بەوەی‌ ئەمڕۆوە تا ئێستا لەو كاتەی‌ كە رێككەوتنی ئاگربەست بە گرەنتی مۆسكۆ مۆركراوە، نەوەد گەڕان لە نێوان هێزەكانی ئەو دوو وڵاتەدا ئەنجامدراوە.

مانۆڕە هاوبەشەكەی ئەمجارە هەشت ئۆتۆمۆبێلی سەربازی بە یاوەری دوو فڕۆكەی هەلیكۆپتەر بەڕێوەچوو.

هەسەدە بەشێوەیەكی بەردەوام ئەنكەرە بەوە تۆمەتبار دەكات بەرامبەر بە رێككەوتنەكەی‌ پابەندبونی نییەو پێشێلكاری بەردەوام ئەنجامدەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا