پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاوسەرۆكی هەدەپە رایگەیاند، هەڵبژاردنی 14ی ئایار چارەنووسی وڵات دەگۆڕێت و دەبێتە وەرچەرخان بۆ سەرەتایەكی نوێ.
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان ناسراو بە (هەدەپە) رایگەیاند: هەڵبژاردنی 14ی ئایار كە بۆ پەرلەمان و سەرۆكایەتی كۆمارە، دەبێتە گۆڕانكاری و وەرچەرخان بۆ سەرەتایەكی نوێ بۆ داهاتووی توركیا.
وتیشی، هەڵبژاردن لەنێوان دیموكراسی و شەڕ و ئاشتی و دادپەروەری و نادادییە، 21 ساڵە هەموو جۆرە نادادییەك ئەنجامدەدرێت، گرتووخانەكان پڕن لە سیاسەتمەدار و ئاشتیخواز و ئەكادیمییەكان، زیندانەكان پڕن لە هاوسەرۆكانی شارەوانییەكان، لە 14ی ئایار لێپێجینەوە لە هەموو ئەوانە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەڵبژاردن بێجگە لە پارتی چەپ دەنگ بە هەر لایەنێكی دیكە بدرێت سود بە ئاكەپە دەبەخشێت.