بایدن داوایەك ئاڕاستەی پوتین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

كۆشكی سپی بڵاویكردەوە سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی روسیا لەسەر سەقامگیری ستراتیژی گفتوگۆیان كردووەو بایدن داوایكردووە پۆتین گرژییەكانی نێوانیان كەمبكاتەوە.

كۆشكی سپی بڵاویكردەوە، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا ئەنجامداوەو باسیان لە نیازی هەردوو وڵات كردووە بۆ دیالۆگ لەسەر سەقامگیری ستراتیژی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بایدن سەرۆكی روسیای دڵنیاكردەوە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی جێگیر لەگەڵ وڵاتەكەی ئەوەش لەچوارچێوەی بەرژەوەندییەكانی هەردولا.

ئاماژەی بەوەشداوە، بایدن داوای لە پۆتین كردووە بارگرژییەكان كەمبكاتەوە بەتایبەت لەسەر سنووری روسیا و ئۆكرانیا.

لەراگەیەندراوەكەی كۆشكی سپیدا هاتووە، بایدن نیگەرانی خۆی بە ڤلادیمیر پوتین گەیاندووە سەبارەت بە دروستكردنی سوپای روسیا لە سنوری ئۆكرانیا.

لای خۆشیەوە كۆشكی كرملین بڵاویكردەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردولا بەقوڵی باسیان لەدۆخی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چەندین بابەتی نێودەوڵەتییان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بایدن بانگهێشتەكەی پێشتری بۆ سەرۆكی رووسیا دووپاتكردەوە بۆ ئەوەی لە رێگەی سیستەمی ڤیدیۆی كۆنفیشاڵی 22 و 23 ی ئەپریل بەشداری لە ” لوتكە كەشی كەشوهەوا ” دا بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا