ئاگری دارستانەكان ململانێكانی ترەمپ و بایدن گەمتر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن كاندیدانی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەبارەی ئاگركەوتنەوەكانی ئەم دوواییەی رۆژئاوای ئەمریكاوە چەند رەخنەیەكیان ئاڕاستەی یەكتریكرد.

جۆ بایدن بە ترەمپی كاندیدی كۆمارییەكانی وت، ئەو رۆڵ و كاریگەری خۆی لەبارەی گەرمبوونی زەوییەوە نازانێت لەكاتێكدا ئەو سەرۆكی ئەمریكایە و دەبێت ئاگداری گشت لایەنەكان بێت.

راشیگەیاند، لەماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندینجار ئاگر لە ویلایەتی ئۆریگۆن كەوتووەتەوە، كە زیاتر لە چوار ملیۆن زەوی لە ناوچەكانی ئۆریگۆن و كالیفۆرنیا و واشنتۆن سوتاوە و لانی كەم ٣٥ كەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە بەرامبەریشدا، ترەمپ رەخنەی لە جۆ بایدن گرت بەهۆی ئەوەی لەئاگرەكانی ئەم دوواییانەوە بێدەنگە و كارێكی نەكردووە خزمەت لە ئەمریكا بكات.

بەهۆی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمریكاوە ململانێكانی ترەمپ و بایدن گەیشتوونەتە لوتكە و لە ماوەی رابردوودا لەسەر چەندین پرسی جیاوازی دیكەش رەخنەیان لە یەكتری گرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا