لە دوو رووداوێکی تەقەکردندا 16 کەس کوژران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تۆمەتبارێک لە ئەمریکا، بە چەک هێرشدەکاتە سەر دوو شوێنی گشتیی قەرەباڵغی شارێکی ولایەتی مەین لە ئەمریکا؛ بەپێی زانیارییەکانی 16 کەس کوژراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسە جیهانییەکان ئاشکرایانکرد، هاوڵاتییەکی بە رەگەز ئەمریکی، لە درەنگانی شەوی رابردوو بە کاتی ناوخۆیی ئەمریکا، هێرشی کردووەتە سەر هۆڵێکی یاری بۆڵینگ و رێستۆرانتێک لە شاری لویستن، لە ویلایەتی مەین و 16 کەسی کوشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی شارەکە، تۆمەتبارەکە ناوی رۆبەرت کارد-ە و تەمەنی 40 ساڵە، کە پۆلیس تا ئێستا بە شوێنییەوەیەتی و دەستگیرنەکراوە.

هەرچەندە ژمارەی کوژراوەکا تا ئێستا لەلایەن لایەنە فەرمییەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئاژانسی CBCو BBC لە زاری چەند بەرپرسێکی پۆلیسی ئەو شارەوە ئاشکرایان کردووە کە لانی کەم 16 کەس کوژراون و نزیکەی 50 کەسیش بریندار بوون.

پۆلیسی ئەو شارە دەڵێت، هەواڵی تەقەکردنیان لە دوو شوێنی جیاواز پێگەیشت کە یەکەمیان لە رێستۆرانتێکی بەناوبانگی شارۆچکەکە و هۆڵێکی بۆڵینگ، کە لەو کاتەدا پێشبڕکێیەکی منداڵانی تێدا بەڕێوەدەچوو.

لەئێستادا پۆلیس بەشوێن تاوانبارەکەدا دەگەڕێت و ئاگاداری تەواوی دانیشتوانی شاری لویستنی کردووەتەوە کە ناوبراو ”چەکی پێیە و مەترسیدارە”.

شاری لویستن، دووەم گەورەترین شاری ویلایەتی مەین-ە لە ئەمریکا و ژمارەی دانیشتووانەکەی تەنها 38 هەزار کەسە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا