تورکیا هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١، هەلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامانجی ئەوەیە بە زووترین کات هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.

ئاکار وتیشی”هێزە چەکدارەکانی تورکیا هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی پلانی بەجێهێشتنی فڕۆکەخانەی کابول جێبەجێبکەن بەبێ ئەوەی هیچ شتێکی نا ئاسایی ڕوو بدات”.

وەزارەتی بەرگری تورکیا دوێنێ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێزە چەکدارەکانیان لە ئەفغانستان دەکشێننەوە.

هێزەکانی تورکیا، لەگەڵ ئەمریکاو بەڕیتایا، لە ئێستادا ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن، لە فڕۆکەخانەی کابول بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی بیانی و ئەفغانی بگوازنەوە بە هاوکاری وڵاتانی ڕۆژ ئاوا، لە میانەی هەڵمەتە سەربازیەکانیان لە ئەفغانستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا