وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆی کردە پشووی فەرمی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بەهۆی خۆرگیرانەوە دەوامی پاشنیوەڕوانی خوێندنگاکان ڕادەگیرێت”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، “لەسەر راسپاردەی لایەنی تایبەتمەند سەبارەت بە خۆرگیرانی نیمچەیی، ئەمرۆ سێشەممە 25ی 10ی 2022، دەوامی پاشنیوەڕوان لەناوەندەکانی خوێندن ناکرێت و دەبێتە پشوو”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەهەمانکاتدا دەوامی بەیانیان لە سەعات 11:45 خولەک کۆتایی دێت”.

پێشتریش لە چەند پارێزگایەکی عێراق بەهەمان هۆکار دەوامی فەرمی لە خوێندنگاکان ڕاگیرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا