سەرۆکی ئەرکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سەردانی هەولێر دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، “حامد بن مەقسود سەرۆکی ئەرکانی ئۆپەراسیۆنەکان گەیشتووەتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان”.

لە بەیاننامەیەکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوەکرد، “ئامانج لەم سەردانە تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی گرنگە لەگەڵ عیسا عەزیز سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە، بەتایبەت دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانەی گرنگی هاوبەشیان بۆ عێراق و هەرێم هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بەدواداچوونی زانیارییە هەواڵگری و ئەمنییەکان”.

ئەوەش هاتووە، “لە کۆبوونەوکەدا سەرۆکی فەرماندەیی هێزە زەمینییەکان و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازییەکان بەشداری دەکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا