بەغدا بڕی 58 ملیار دیناری دیکەی شایستەی دارایی جوتیارانی ڕەوانەی هەرێم کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئاب، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند، بەغدا بڕی پەنجا و هەشت ملیار دیناری دیکەی شایستەی دارایی جوتیاران خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئاشکرایکرد، بڕی 58 ملیار دیناری دیکەی شایستەی دارایی جوتیاران خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازارگانی و پیشەسازی، کە بریتیە لەشایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2023.

ئاماژەی بەوەکرد، بڕی پارەکە بەمشێوەی لای خوارەوە بەسەر جوتیارانی پارێزگاکانی هەرێمدا دابەشدەکرێت:

سلێمانی/ 27 ملیار دینار

هەولێر/ 18 ملیار دینار

دهۆک/ 13 ملیاردینار

ڕوونیکردەوە، پاش تەواو بونی ڕێکارە کاگێڕی و داراییەکان بەپێی ڕۆژی ڕادەست کردنی گەنمەکەیان بەسایلۆکان، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا