پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
زانا رەحمان، قائیمقامی پێنجوێن لەسەر داواکاری دانیشتووانی قەزای پێنجوێن دەست لەکارکێشانەوەکەی هەڵوەشاندەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە لەدوای جێبەجێکردنی داواکاری دانیشتووانی پێنجوێن، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی قەزاکە چوونە بەردەم ماڵی زانا رەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن و داوایان لێکرد بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
دواتر لە پەیامێکدا زانا رەحمان بە دانیشتووانی پێنجوێنی ڕاگەیاند، “سوێن به‌ئه‌ڵڵا بڕیاره‌كه‌م بڕیارى دڵمه و بۆ شاره‌كه‌مه، به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌ى من ئه‌و بڕیاره‌مداوه، پۆل پۆل خه‌ڵكێكى زۆر دێن و داوای گەڕانەوەم لێدەکەن”.
لە درێژەی قسەکانیدا زانا رەحمان وتی، “كه ده‌ستبه‌كاربوم له‌هۆڵێكدا له‌لایه‌ن 200 كه‌سه‌وه پێشوازیم لێكرا، به‌ڵام كه دوێنێ ماڵئاواییم کرد، له‌ناو هه‌زاران كه‌سدا بووم، ئه‌مه فه‌زڵى خوایه و داواكاری ئێوه‌م پێناشكێت و سبه‌ینێ ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌م”.