پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە23ی تشرینی یەکەم، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە سەوزایی هەڵمەتی چاندنی درەخت و نەمام بەردەوامە
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لە درێژەی ئەو هەڵمەتەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕامانگەیاند بە مەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە سەوزایی زیادکردنی ڕێژەکەی بە چاندنی دار و نەمام و سەوزترکردنی شارەکەمان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی شارەوانی هەڵمەتێکی تری لە بلواری شەقامی مەلیک محمود و بلواری نزیک ماجدی مۆڵ ئەنجامدا”.
ئاماژەی بەوەکرد، لە هەڵمەتەکەدا نزیکەی 500 جۆر دار و نەمامی (فۆتینیاو توو) لە ژێر سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانیی سەرۆکایەتیمان ڕوێندران.