روبەڕوبوونەوەی نێوان هێزەکانی ئێران و ئەمریکا لە دەریای عەمان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، سوپای پاسدارانی ئێران هەوڵێکی سوپای ئەمریکای پوچەڵکردووەتەوە بۆ داگیرکردنی بارهەڵگری نەوتیی ئێرانی لە دەریای عەمان.

کەناڵی خەبەری ئێرانی بڵاویکردەوە، کەشتییەکی جەنگی ئەمریکی بارهەڵگرێکی نەوتی ئێرانی راگرتووە لە دەریای عەمان و تەنانەت بەشێک لە نەوتەکەشی لێدەرهێناوە، بەڵام سوپای پاسداران کەشتییەکەیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە.

هاوکات تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، هێزی دەریایی سوپای پاسداران هەوڵێکی ئەمریکایان پوچەڵکردووەتەوە بۆ داگیرکردنی کەشتی نەوتی ئێران.

ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا کەشتییە ئێرانییەکە پارێزراوە و گەراوەتەوە ناوچەی ئاویی کۆماری ئیسلامی ئێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا