خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی دەست پێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە رۆژی 16ی ئەم مانگە بەگرتنەبەری رێكارە تەندروستییەكان دەرگای خوێندنگەكان بكرێتەوە و سەرەتاش خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەچنە ناو پۆلەكانەوە.

تریفە محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، خوێندن زۆر دواكەوتووە و رۆژی 16ی ئەم مانگە دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەڕووی خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەییدا دەكرێتەوە، مامۆستایانیش ئامادەن ئەگەر كێشەكانیان چارەسەر بكرێت هەموو رۆژەكانی هەفتە وانە بڵێنەوە.

وتیشی، “بەبەڕێوەبەری خوێندنگەكانمان وتووە ئازادن لەدیاریكردنی ژمارەی خوێندكاران لەناو پۆلەكانی خوێندا تا رێكارە تەندروستیەكان بەوردی پەیڕەو بكرێن”.

باسی لەوەشكرد، بۆ قۆناغەكانی دیكەش چاوەڕێی بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنان، جگە لەو پشوانەی وەزارەتی پەروەردە دیاریدەكات هیچ پشویەكی تر ناوەندەكانی خوێندن ناگرێتەوە.

بەهۆی پەتای كۆرۆنا تائێستا پرۆسەی خوێندن لەهەرێمی كوردستان دەستی پێنەكردووە، پێشتر بڕیار بوو رۆژی حەوتی ئەم مانگە پرۆسەی خوێند دەست پێبكاتەوە، بەڵام بۆ رۆژی 16ی ئەم مانگە دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا