ژمارەیەک هاوڵاتی بەڕەگەز سوری لە عێراق دەستگیر کران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیای ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەک هاوڵاتی بە ڕەگەز سوری لە عێراق دەستگیر کران.

ئەمڕۆ شەممە ٤ی ئەیلولی ٢٠٢١، میدیای ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، ١٧هاوڵاتی بە ڕێگەز سوری کە بە نایاسایی هاتبوونە ناو خاکی عێراق، دەستگرکران.

میدیای ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تیمەکانی لیوای ٣ لە فەریقی کاردانەوەی خێرا، لە وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ بەشی هەوالگری فەریقی ئاژانسی هەواڵگری هاوبەش، بە هاوکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ١٧ هاوڵاتی بە ڕەگەز سوریان لە عێراق دەستگیر کرد.

ئاماژەیان بەوەشدا، دەستگیرکردنەکە دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی لە ناکاو هات، کاتێک هاوڵاتیەکان بە ڕێگای نایاسایی لە باکوری قەزای دوزخورماتو لە پارێزگای سەڵاحەدین هاتنە ناو خاکی عێراقەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا