پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادارییەکی بۆ دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) بۆ سەرجەم دەرچووان ئامادەکراوە و ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان کراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەی بەوەکرد، دواى هەوڵەکانى وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون و ناوەندى وەرگرتن، ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکراو ڕهوانهی وەزارەتى پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکان كرا.
وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە دەرچوانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى دەکات لە بەیانییەوە دەتوانن خۆیان سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)، دەشڵێت، “پێویستە دەرچوان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە”.
لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئەوەی خستەڕوو، “سەرەتاى هەفتەى داهاتو زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە ڕاگەیەنراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچوان دەخرێتەڕوو”.