ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندكردنی بودجەی هەرێم كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆبێتەوە، تەوەرێكی كۆبونەوەكەش تایبەتە بە پەسەندكردنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

ماوەی حەوت ساڵە حكومەتی هەرێم پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی ئامادەنەكردووە و رەوانەی پەرلەمانی كوردستانی نەكردووە، ئەمەش بووەتەهۆی ئەوەی بەشی هەرە زۆری داهات و خەرجی هەرێم ناڕوون بێت.

هاوكات فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم تەوەرەكانی كۆبونەوەكەی خستووەتەروو كە تایبەتە بەپێشنووسی پڕۆژەی ستراتیژیی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق، بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی پڕۆژە یاسای بوودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ی زایینی.

تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەش بۆ خستنەڕووی پێشنووسی پڕۆژە یاسای (کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق)، خستنەڕووی پێشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق) لەگەڵ ڕاپۆرتی تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەکان.

پێشتریش جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ند ده‌كرێت و بۆ گفتوگۆكردن و ده‌نگدان ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم وتیشی “سه‌رجه‌م رێكاره‌كان بۆ ئاماده‌كردنی بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هاتووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا