پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم رێكاره‌كانی خۆپارێزی بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بڵاوکردەوە.
دەقی ڕێنماییەکان:
1/جه‌ختكردنه‌وه لە قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی سەربڕخانە فه‌رمیه‌كان بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان ، له به‌رئه‌وه‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له رێگاكان و كۆلانه‌كان و مه‌یدانی ئاژه‌ڵان قه‌ده‌غه‌یه.
2/داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئاژه‌ڵیان لێ سه‌رده‌بڕێت بەتایبەتی له مه‌یدانی ئاژه‌ڵان و رێگا سه‌ره‌كیه‌كان وه سزادانی یاسایی سه‌رپێچیكاران بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان.
3/پێویسته سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له سه‌ربڕخانه فه‌رمیه‌كان بێت و گۆشت به مۆری فه‌رمی ڤێتێرنه‌ری بچێته بازار وە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە ئەوشوێنانەی گۆشتی مۆر نەكراوی فەرمی دەفرۆشن دابخرێن وە سزابدرێن.
4/توندكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنی پرۆسه‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له سەربڕخانە فه‌رمیه‌كان به‌تایبه‌تی له ئه‌نجامدانی پشكنینی پێش سه‌ربڕین وه پشكنینی دوای سه‌ربڕین به‌مه‌به‌ستی دڵنیایی له ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌كان وه سه‌لامه‌تی گۆشتی به‌رهه‌م هاتوو.
5/گرتنه‌به‌ر و ره‌چاوكردنی گشت رێكکاره خۆپارێزیه‌كان له سه‌ربڕخانه‌كان ، له‌پۆشینی جلی تایبه‌تمه‌ند و ده‌ست كێش هه‌روه‌ها,پاك و خاوێن ڕاگرتنی سەربڕخانەكان و دەوروبەری سەربڕخانەكان وه ڕشاندنیان به ده‌رمانی تایبه‌ت.
6/قەدەغەكردنی هاتووچۆی و گواستنەوەی ئاژەڵ (مانگا، مه‌ر و بزن) بۆ ناوەوە و دەرەوەی هەر ناوچەیەك یان پارێزگایەك ك ەنەخۆشیەكەی تیدا سەرهەڵبدات بەشێوەیەكی كاتی.
7/قەدەغەكردنی هاوردەكردنی گۆشت و پیستە و بەرووبومی ئاژەڵ لەو ناوچەیەی كە نەخۆشیەكەی تێدا سەرهەڵداوە بەشێوەیەكی كاتی.
8/جەختكردنەوە لە ڕێگریكردن له هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ به شێوه‌ی نافه‌رمی و بەڕێگەی نایاسایی و به به‌بێ مۆله‌تی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌سنوره‌كانی ده‌ره‌وه، وه له‌نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، هه‌روه‌ها، كۆنتڕۆڵكردنی خاڵە سنوریەكان بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان.
9/كه‌ره‌نتینه‌كانی ڤێتێرنه‌ری له‌مه‌رز و فرۆكه‌خانه‌كان پشكنینی وورد ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه دێنه ناو هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دڵنیایی له ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌كان.
10/ وه‌زاره‌تمان رێككاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ده‌رمانی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی ڕشاندنی شوێنی ئاژه‌ڵ و سەربڕخانەكان و مەیدانی ئاژەڵان و شوشتنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ بۆ له‌ناوبردنی مشه‌خۆری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم.
11/بۆ گەیاندنی پەیامەکانی ئەم هەڵمەتە نیشتیمانیە وەزارەتمان داوا لە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن دەکات کە هاوکارمان لە روماڵکردن و بلاوکردنەوەی ئەم رێنمایی و رێککارانەی سەرەوە بۆ هاووڵاتیانی بەڕێزی هەرێمی کوردستان بە گشتی.