قائیمقامیەتی سلێمانی تۆنێک کاڵاوشتومەک و خواردەمەنی لەناودەبات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی تۆنێک کاڵاوشتومەک و خواردەمەنیان لەناوبرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕاپۆرتی لیژنەی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆئەوەکرد، لەئەنجامی سەردانی شوێنەکان و پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنە جیاوازەکان بۆ ئەو شتومەک و خواردەمەنیانەی لەلایەن دوکاندار و بازرگانەکانەوە بە هاوڵاتیان دەفررۆشرێت، دەستیان بەسەر بڕێکی خۆر خواردندا گرت کە بۆ خواردن شیاو نەبوون.

ڕوونیکردەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر 300 کیلۆگرام لیمۆ و 700 کیلۆگرام کاڵاوشتومەک و خواردەمەنی دیکەدا گرتووە کە شیاوی خواردن و بەکارهێنان نەبوون.

جەختی کردەوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەلایەن لیژنەکەوە لەناوبراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا