پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ، لەشاری کەرکوک هاوڵاتییەک لەناو باخەکەی خۆیدا بە دەمانچەی بێدەنگ کوژرا.
ئەمڕۆ شەممە27ی ئایار، هاوڵاتییەک بەناوی(ئ،ع،ف)، کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیان لەباخەکەی خۆی لەنزیک گوندی سەقزلی بە دەمانچەی بێدەنگ کوژرا، کە خاوەنی پاڵاوتگەی سوتەمەنییە.
بەپێی زانیارییەکان، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژراوە و هەڵهاتوون.
لەئێستادا، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکارەکەی و دەستگیرکردنی تۆمەتباران.