ئەم بابەتە 281 جار بینراوە
پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه بۆ شاری هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، داوای دروستكردنی لیستێكی هاوبه‌شتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه.
له‌سه‌ردانه دوو ڕۆژییه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، عه‌ممار حه‌كیم داوایكردووه هێزه سیاسییه كوردییه‌كان و به‌تایبه‌ت پارتی، به‌شداربن له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی ڕه‌وتی حیكمه به‌نیازی دورستكردنیهتی بۆ پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
حه‌كیم ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هاوپه‌یمانێتییه‌كه “له‌ده‌ره‌وه‌ی تائیفیه‌ت و نه‌ته‌وه” ده‌بێت، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش به‌ڕۆژنامه‌ی “العربی جدید”ی قه‌ته‌ری وتووه، عه‌ممار حه‌كیم ده‌یه‌وێت به‌دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ كورد، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو بگۆڕێت.
فادی شه‌مه‌ری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ڕه‌وتی حیكمه دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ كورد پشتڕاستكردوه‌ته‌وه و وتویه‌تی “هاوپه‌یمانێتییه‌كه بۆسه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه، به‌كورد و سووننه و شیعه‌وه”.