هۆڵەندا هەرێمی كوردستان جێدەهێڵێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەركی 125 سەربازی هۆڵەندی بۆ پاراستنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كۆتاییهات و بڕیارە ئەم هەفتەیە بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان و سەربازانی سوپای ئیستۆنیا جێگەیان بگرنەوە.

رۆژی 30ی نیسانی 2023 وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا لە بەیاننامەیەكدا كۆتاییهاتنی ئەركی سەربازیی 125 سەربازی وڵاتەكەی بۆ پاراستنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگەیاند، بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئەو سەربازە هۆڵەندییانە بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان و ئەركی پاراستنی فڕۆكەخانەی هەولێر بە سەربازانی ئیستۆنی دەسپێردرێت.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا هاتووە، هێزەكانیان ئەركی پاراستنی فڕۆكەخانەكەیان لە كانوونی دووەمی 2021ەوە پێسپێدراوە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە كوردییەكان و هێزەكانی ئەمریكای هاوپەیمانیان.

وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا، دەڵێت، ئەركی سەربازەكان بریتی بووە لە پشكنینی خەڵك و كاڵاكان، لەگەڵ چاودێریكردنی ناو بنكە ئاسمانییەكە و دەروازەكەی، هەروەها هێزەكە مەشقیان بە هێزە كوردییەكان كردووە.

لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارە تیمێكی بچووكی راوێژكاریی سەربازی هۆڵەندی لە هەولێر بمێنێتەوە و یەكێك لە راوێژكارەكان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بێت بۆ بەردەوامیدان بە هەنگاوە چاكسازییەكانی هێزی پێشمەرگە و یەكخستنەوەی یەكەكانی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا