سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەستی لەکارکێشایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، دەستی لەکارکێشایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبەردەم بینای پەرلەمانی کوردستان، کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ ڕۆژی تاقیکردنەوە ڕاستەقینەکەیە کە لە پەرلەمان نامێنم”.

وتیشی، “من وەکو دکتۆر کازم فاروق مافی خانەنشینی ڕەتدەکەمەوە و واز لە موچەی چوار ملیۆن و نیو دینار دەهێنم و دەگەڕێمەوە بۆ نەخۆشخانەی هیوا دەست بەکار دەبم”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئێمە لە خۆمانەوە دەستمانپێکرد و وڵاتەکەمان دەگۆڕین و بەرەو باشتری دەبەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا