سوید سەرکردەیەکی پەکەکە ڕادەستی تورکیا دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا بڵاویکردەوە، سوید سەرکردەیەکی ناو پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە”ی ڕادەستی تورکیا کردووەتەوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئەو سەرکردەیە بە “مەحمود تات” بانگ دەکرێت و سزای شەش ساڵ و 10 مانگ زیندانی لەسەرە بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەو سەرکردەیەی پەکەکە لە ساڵی 2015ەوە ڕووی لە سوید کردووە و لەو سزای زیندانیکردنە هەڵهاتووە کە تورکیا بەسەریدا سەپاندوویەتی.

هاوکات، مەحمود تات داوای مافی پەنابەریی لە سوید کردووە، بەڵام ڕەتکراوەتەوە و ماوەیەک لەمەوپێش پۆلیسی سوید ڕایگرتووە، دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان لەگەڵی، نێردراوەتەوە بۆ تورکیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا