سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەو كەسەی بەناوی (ج. ع) دەستگیركراوە لەسەر كاری رۆژنامەوانیی نەبووە و پەیوەندی بەكەیسێكەوە هەیە، بەپێی ماددەی (412)ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و پاش دەستگیردنیشی دانیناوە بە ئەنجامدانی تاوانەكەی.

لە روونكردنەوەكەی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی هاتووە، بەشێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن، تۆمەتی ناڕەوا دەدەنە پاڵ دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی، گوایە تۆمەتبار (ج . ع) لەسەر كاری رۆژنامەوانی راگیرابێت، لێرەوە بەهەموو لایەكی رادەگەیەنین كە؛ ناوبراو بەپێی ماددەی (412)ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و پاش دەستگیردنیشی دانیناوە بە ئەنجامدانی تاوانەكەی.

ئەوەشهاتووە، ئەو كەیسە دوور و نزیك هیچ پەیوەندییەكی نییە بە كاری رۆژنامەوانییەوە، بەڵكو تۆمەتبار كە ئێستا راگیراوە، بەهۆكاری ئەوە راگیراوە، پێش چەند ساڵێك بە كلكە دەمانچە لە هاووڵاتییەكی داوەو بەڕێژەی 3٪ تووشی عیجزی كردووە و ئەویش هەر ئەوكاتە سكاڵای لەدژی ئەو تۆمەتبارە تۆمار كردووە و فەرمانی دەستگیردنی بۆ دەرچووە و چەندین جار جەختی لێكراوەتەوە و داوای لێكراوە بێتە بەردەم دادگای تاوانەكانی سلێمانی بۆ ئەوەی دادگایی بكرێت وەكو تۆمەتبارێك، بەڵام نەهاتووە و نەگوێی بەیاسا داوە و نە رێزی لە دادگا گرتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆیە لەكاتێكدا خۆی هاتۆتە دادگا بەهۆی كەیسێكیترەوە كە شایەت بووە تیایدا، دادوەری ئەم كەیسە پێی زانیوە و بڕیاری راگرتنی داوە تا ئەو كاتەی دادگا دۆسیەكەی یەكلایی ئەكاتەوە و بڕیار لە چارەنوسی دەدات..

هێما بەوەشكراوە، لەكۆتاییدا ئەوەش رووندەكەینەوە كە رۆژنامەنووس و میدیاكارانی بەڕێز لە دادگاكانی سەربە سەرۆكایەتیمان رێزلێگیراون و لەكاتی بوونی هەر گرفتێك كە لەچوارچێوەی كاری رۆژنامەوانی بێت بەپێی یاسای رۆژنامەوانی مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، نەك لەهەموو تاوانێك كە ئەنجامی بدات وەكو هەر كەسێكی تر و لەدەرەوەی كاری رۆژنامەوانی. وە داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن و میدیا دەكەین كە پابەندی ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی بن و هەواڵ و بابەتەكان وەكو خۆی بۆ رای گشتی بگوازنەوە دوور لە چەواشەكاری و بەلاڕێدا بردن و پارێزگاری لە خراپەكاران نەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا