ڕێژەی تۆماری بایۆمەتری بۆ هەڵبژاردن لە پارێزگاکان ئاشکرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس
ڕاوێژكارێكی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێژەی تۆماری بایۆمەتری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە پارێزگاکان ئاشکراکرد.

عەبدولحوسێن ئەلهنداوی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە،ڕێژەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە دیالە ٪80، – بەسرە 71٪، دیوانە 70٪، موسەننا ٪ 76، زیقار و کەرکوک و دهوک 69٪ و بابل و میسان و نەجەف و سلێمانی نەینەوا و بەغدا لە کۆتایی لیستەکەدان.

دەشڵێت” كۆتایی ئەم مانگە دواین وادەیە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانی سیاسی و وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان، چاوەڕوانناكرێت وادەكە درێژ بكرێتەوە.

بڕیاربوو رۆژی شەشی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام دواتر بە رێككەوتنی سیاسی و سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق هەڵبژاردنەكە بۆ 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا