بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی زیاتر بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەراورد بەدوێنێ، بەیانی ئەمرۆ بەھای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لەبازاڕەكانی هەرێم زیاتر بەرزبووەتەوە بەشێوەیەك بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 148 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوژین محەمەد لە نوسینگەی كەلی كەژان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە 18ی تەموزی 2021، لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەتەوە و لەئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕدا بە 148 هەزارو 250 دینار دەفرۆشرێت.

وتیشی، جگە لەبەهای دۆلاری ئەمەریكی جۆرەكانی دیكەی دراو لەبازڕدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەكراوە

نرخی 100 پاوەن 203 هەزار دینار

نرخی 100 یۆرۆ 174 هەزار و 500 دینار

نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی 6 هەزار 100 دینار

نرخی 100 لیرەی تورکی 17 هەزار دینار

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا