هەوڵی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هەوڵی جددی هەیە بۆ رێككەوتنی هەرێم و بەغدا تاوەكو پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان.

فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە هەندێك ناوچەی هەرێم بەتایبەت ناوچە كێشە لەسەرەكان و لە ناوچەكانی موسڵ و كەركوك مەترسیەكانی داعش بوونی هەیە و كۆتایی نەهاتووە.

 

وتیشی، “تا رێككەوتنی كۆتایی لەنێوان هێزی عێراق و هێزی پێشمەرگە ئەنجام نەدرێت، بۆ هەماهەنگی هاوبەش ئەو مەترسیانە هەر دەمێنن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵێكی جددی هەیە بۆ دروستكردنی ئەو هەماهەنگییەو لە ئایندەیەكی نزیكدا هەردولا دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی.

ئەوەش لەكاتێكدا بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم و رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 هێزەكانی پێشمەرگە لە كەركوك ناوچە دابڕاوەكانی دیكە كشانەوە بەوهۆیەشەوە بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە دروست بوون و شانە نوستووەكانی چەكدارانی داعش ناوبەناو پەلاماری هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا