كازمی و بایدن بارودۆخی عێراقیان تاوتوێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، دۆخی سیاسی عێراقییان تاوتوێكرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رایگەیاند: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكاوە پێگەیشت، تێیدا دۆخی سیاسی عێراق و رووداوەكانی ئەم دواییانە تاووتوێكراو و سەرۆكی ئەمریكا پشتیوانی ئەمەریكای بۆ عێراقی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری دووپاتكردەوە.

جۆ بایدن ستایشی رۆڵی كازمی و هێزە ئەمنییەكانیی لە رووداوەكانی ئەم دواییەی عێراق كرد، هەروەها سەرۆكی ئەمەریكا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا داوای لە سەركردەكانی ئەم وڵاتە كرد دەست بە گفتوگۆی نیشتمانی بكەن، لەپێناو دانانی نەخشەڕێگایەك بۆ دەرچوونی وڵات لە بنبەستی سیاسی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا