پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێرگز محەمەدی ژنە چالاكوانی زیندانیكراوی ئێرانی، لە ئۆسلۆ خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی وەرگرت، بەڵام بەهۆی ریگرییەكانی ئێرانەوە بەشداری رێوڕەسمی وەرگرتنی خەڵاتەكەی نەكرد و لە زیندان مانی لە خواردن گرت.
خەڵاتەكە لەلایەن عەلی كوڕی نێرگز محەمەدی و كیانای خوشكی وەرگیرا، هاوكات نێرگز محەمەدی لە زیندانەوە نامەیەكی نوسیبوو و عەلی كوڕی خوێندییەوە و تیایدا دەڵێت، وەك ئێرانییەك شانازی دەكات كە بەشێكە لە شارستانیەتی دەوڵەمەندی ئێرانی، بەڵام ئەمڕۆ بووەتە قوربانی چەوساندنەوەی “دەسەڵاتێكی ئایینی ستەمكار و دژی ژن.”
نێرگز محەمەدی هاوكات لەگەڵ رۆژی جیهانیی مافەكانی مرۆڤ، وەك ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرامبەر پێشێلكارییە گەورە و بەربڵاوەكانی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران، مانی لە خواردن گرتووە.