مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی سەقامگیریی و ئارامیی دەبێت لە عێراق

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئه‌مڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی له‌ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا به‌ سه‌رۆكايه‌تيى مارك تاكانۆ كرد.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی نوسینگەی مەسرور بارزانی، له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا كه‌ ئەلينا ڕۆمەناوسکی باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق ئاماده‌ى بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوايين گۆڕانکاری و پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

لایخۆیەوە، شاندی کۆنگرێس ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێز و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرد و بەناوی کۆنگرێسەوە، پشتیوانیی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان عێراق دووپات کردەوە.

لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی جەختی لەوەکردەوە، هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە فاکتەرێکی سەقامگیریی و ئارامیی دەبێت لە عێراق و ناوچەکەدا. دووپاتیشی کردەوە کە ئێستا دەرفەتێکی نوێ هەیە بۆ ئەوەی حکومەتی فیدرالی، خزمەتی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق بکات و لە سەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وەزاری، کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا