بانكی ناوەندی بەهۆكاری دابەزینی بەهای دیناری عێراقی دادەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

هۆشداری لە داڕمانی زیاتری بەهای دراوی عێراقی دەدرێت و داواش دەكرێت بانكی ناوەندی عێراقی دەستێوەردانەكانی رابگرێت تاوەكو بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەجێگیری بمێنێتەوە.

بەختیار مەحمود ئەندامی ژوری بازرگانی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، دەبێت دەوڵەت‌ و بانكی ناوەندی عێراق لێگەڕێن بازاڕ حوكم بەنرخی دینارەوە بكات، چونكە عێراق پڕوپاگەندەی ئەوە دەكات لە سیاسەتی ئابوریدا پەیڕەوی لەبازاڕی ئازاد دەكات، بەڵام بەكردەوە پێچەوانەی ئەو سیاسەتە پەیڕەو دەكات‌.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا هەیە، دینار نرخی راستەقینەی خۆی نییە، عێراق وڵاتێكە ئابورییەكەی داڕماوە، ئەگەر دەست بەردات لە بەهای دۆلار لە ئاست دیناردا لەوانەیە 100 دۆلار بگاتە 150 هەزار یان 200 هەزار دینار.

 

ماوەی چەند رۆژێكە دراوی عێراقی بەشێوەیەكی بەرچاو بەهای خۆی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی لەدەستداوە بەجۆرێك لەماوەیەكی كورتدا بەهاكەی لە 125 هەزار دینارەوە گەیشتە 130 هەزار دینار.

 

لەلایەكی دیكەوە بەشێك لە چاودێران باس لەوە دەكەن حكومەتی عێراق بەمەبەست بەهای دیناری كەمكردوەتەوە ئەوەش بەئامانجی ئەوەی بتوانێت بەشێك لە كورتهێنانی دارایی پێ پڕبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا