لوتکەی لەناکاوی وڵاتانی باشوری ئاسیا بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ شەممە لە جاکارتای پایتەختی ئیندۆنیسیا لوتکەی لەناکاوی سەرکردەکانی وڵاتانی باشوری ئاسیا “ئاسیان” بەڕێوەدەچێت.

لوتکەکە بۆ تاوێکردنی دۆخی وڵاتی میانمارە و تێیدا ئەو گەورە ژەنەڕاڵانەی وڵاتەکە بەشدار دەبن کە لە ئەنجامی کودەتادا حوکمیان گرتە دەست.

لەم لوتکەیەدا شەش سەرۆک و سێ وەزیری دەرەوەی وڵاتانی باشوری ئاسیا  کە پێکدێن لە هەریەک لە ” ئیندونیسیا، مالیزیا، سەنگافورە، تایلاند، برۆنای ، لاوس و کەمبۆدیا ” لەگەڵ ژەنەڕاڵ مین ئۆنگ هیلاینگ کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی سەربازی میانمار دەکات کۆدەبنەوە و لەبارەی دۆخی ئەو وڵاتەوە دەدوێن.

چاوەڕێ دەکرێت سەرکردەکانی ئاسیان فشار لە ئەنجومەنی سەربازی میانمار بکەن کە کۆتایی بەو توندوتیژیانە بهێنن کە لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵەوە دوای کودەتا سەربازییەکەی ئەو وڵاتە سەریانهەڵداوە .

دوای کودەتا سەربازییەکەی میانمار، وڵاتانی “ئاسیان” بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوەو تێیدا داوای گفتوگۆ و ئاشتی و گەڕانەوەیان بۆ ژیانی ئاسایی کرد بەجۆرێک لەگەڵ ئیرادە و بەرژەوەندییەکانی گەلی میانمار گونجاو بێت .

 

 

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک