نرخی نەوت گەیشتە 124 دۆلار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا تا کۆتایی ئەمساڵ هاوردەی نەوتی ڕوسی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە، نرخی نەوت بەرزبووەوە و گەیشتە 124 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 124 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 119 دۆلار و سێ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی تا کۆتایی ساڵی 2022 بەڕێژەی %90 هاوردەی نەوتی ڕوسیا کەمبکەنەوە، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو جەنگەی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا سێ مانگ پێش ئێستا دەستی پێکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا