پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، “پاراستنی دارستانەکانی شاخی گۆیژە بەشێکی لە ئەستۆی دامودەزگا فەرمیەکانە و بەشەکەی تری بەستراوەتەوە بە ئاستی رۆشنبیری هاووڵاتیان و گەشتیاران”.
بە مەبەستی رێگریکردن لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لەو ناوچانەی بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبونەوی پلەکانی گەرما ئەگەری کەوتنەوەی ئاگری لێدەکرێت، ئەمرۆ ٥پێنجشەممە 7ی 7 لە دیوانی قایمقامیەت لیژنەی فریاگوزای خێرا بە سەرۆکایەتی ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرێوەبەران و نوێنەری دامودەزگا ئەمنیەکان و فەرمانگە خزمەتگوزاریەکان کۆبونەوە.
ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە دانانی پلانێکی تۆکمەی هاوبەش بۆ روبەروبوونەوەی ئەگەرەکانی هەر رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە شاخی گۆیژە، و ئامانجەکەشی بریتی بوو لە هەماهەنگیکردنی دامودەزگا فەرمیەکانی سنوری ئیدارەی شاری سلێمانی تاوەکو پاڵپشت و هاوکاری یەکتربن بۆ هەرکارێک کە نەکرابێت یاخود تەواو نەکرابێت.
لە کۆبوونەوەکەدا لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی لیژنەکە بریاری لە بارەی جێبەجێکردنی چەند رێنماییەکەوە دەرکرد گرنگترینیان:
1-ئاگرکردنەوە لە شاغی گۆیژە قەدەغە بکرێت.
2-دروستکردنی بنکەیەکی پۆلیسی دارستان و لە شاخی گۆیژەدا جێگیربکرێت.
3- سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی پێداچونەوە بە مۆڵەتی هەموو ئەو کۆشکه گەشتیاریانەی شاخی گۆیژە بکەن کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتیەکانیانەوە مۆڵەتیان پێدراوە.
4- هەرکۆشکێکی گەشتیاری بەرپرس دەبێت لە پاراستنی ئەو سنورەی کاری تێدا دەکات.
لایخۆیەوە ئاوات محەمەد باسی لەوەکرد، “پاراستنی شاخی گۆیژە ئەرکی هەموو لایەکە، بەشێکی لە ئەستۆی دامو دەزگا فەرمیەکانی سنوری ئیدارەی شاری سلێمانی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دایە، بەشەکەی تری بەستراوەتەوە بە ئاستی رۆشنیری ئەو هاوڵاتیان و گەشتیارانەی کە بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان روو لە شاخی گۆیژە دەکەن”.