په‌رله‌مانتارێكی كورد: ئه‌گه‌ر كازمی به‌قسه‌ی میلیشیاكان بودجه‌ نه‌نێرێت كه‌واته‌ ده‌وڵه‌ت بوونی نامێنێت

پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ناتوانین بڵێین رێككەوتنی هەرێم و عێراق هەڵوەشاوەتەوە و دەرفەتی گفتوگۆ و دانووستان لە نێوان هەردوولا ماوە، تا ئێستاش خشتەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ رۆژی شەممە نەگەشتووەتە دەستی پەرلەمانتاران، بۆیە رەنگە دانیشتنەكە دوابكەوێت بۆ رۆژی یەك شەممە یان دووشەممە.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند:”ناتوانین بڵێین رێككەوتنی هەرێم و عێراق هەڵوەشاوەتەوە، ئەو رێككەوتنە گۆڕانكاریەكی تێداكراوە كە بەدڵی كورد نیە، هێشتا بواری گفتوگۆ ماوە، هەرچەندە بوارەكە زۆرنیە و كاتەكەش درەنگە”.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی:”لایەنە شیعەكانیش كەوتوونەتە بارودۆخێك ناتوانن پاشگەزببنەوە لەو گۆڕانكارییەی كراوە، چونكە لەنێوان خۆیاندا ململانێیان هەیە، بۆیە ئەو لایەنەی بەلایەوە ئاساییە پاشگەزببێتەوە و لەو گۆڕانكارییەی كراوە، بەهۆی موزایەدەی لایەنە شیعەكانی دیكە ناتوانێت ئەو كارە بكات چونكە بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەچین”.

جه‌مال كۆچه‌ر باسی لەوەشكرد، تا ئێستا سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق وادەی دانیشتنی لە رۆژی شەممە رانەگەیاندووە، رەنگە رۆژی شەممە لە بری كۆبوونەوەی پەرلەمان تەنها لیژنەی دارایی كۆببێتەوە، بۆ زەمینە سازكردن بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان لە رۆژی یەك شەممە یان دووشەممەی داهاتوو.

روونیشیكردەوە، “من نازانم پەیوەندی گروپێكی چەكداری چییە بە بابەتی نرخی دۆلار و ناردن و نەناردنی بودجە بۆ هەرێم، بۆیە ئەگەر حكومەتی عێراق بەهۆی هەڕەشەی گروپی چەكداری روبعەڵاوە بودجە بۆ هەرێم نەنێرێت مانای وایە دەوڵەتی عێراق نەماوە و بووەتە میلیشیا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا