وادەی گەیشتنی وەجبەیەکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق خۆی ئامادەدەکات لەم مانگەدا ملیۆنێک و 300 هەزار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنای بەدەستبگات.

لەوبارەیەوە حسێن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژانە بەسەدان هاوڵاتی بەغدا و شارەکانی خوارووی عێراق بەمەبەستی گرەنتیکردنی سەلامەتییان ڕوودەکەنە ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا.

بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، هەتا ئێستا 215 هەزار هاوڵاتی ژەمە ڤاکسینیان وەرگرتووە.

تەمیمی ئاماژەی بەوەکرد، کۆتایی ئەم مانگە ملیۆنێک و 300 هەزار ژەمە ڤاکسینی دیکە دەگەنە عێراق، جگە لەوەی ئامادەکردنی ڤاکسینی فایزەر و سینۆفارمی چینی هەفتانە بەردەوام دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە ریاز عەبدولئەمیر حەلەفی، بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی ڕایگەیاند، وەزارەتی تەندروستیی توانیویەتی بڕی ژەمەکانی ڤاکسینی فایزەر لە سێ ملیۆن بۆ شەش ملیۆن زیادبکات و ڕێگای ئامادەکردنی ئەم ڤاکسینە هەفتانەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، عێراق بڕی 49 هەزار ژەمە ڤاکسینی فایزەری ئەمریکی دژە کۆرۆنای بەدەستگەیشت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا