ڕۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مریكی داواده‌كات ڤاكسینی كۆرۆنا ناوبنرێت “دۆناڵد تره‌مپ”

پۆڵه‌تیك پرێس:
جیراڵدۆ ڕیڤێرا، ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی پێشنیازده‌كات ڤاكسینی كۆرۆنا ناوبنرێت به‌ ڤاكسینی دۆناڵد تره‌مپ.

ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌مریكییه‌ له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا ڕایگه‌یاند، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و شكسته‌ی تره‌مپ له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دووچاری بوو، پێشنیازده‌كات ناوی ڤاكسینی كۆرۆنا بنرێت “ڤاكسینی تره‌مپ”.

ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ به‌ته‌نزه‌وه‌ ده‌ڵێت، خه‌ڵكی له‌یه‌كتر ده‌پرسن “دۆناڵد تره‌مپت به‌كارهێنا؟” له‌وه‌ڵامیشدا كه‌سانێكی دیكه‌ ده‌ڵێن “به‌ڵێ تره‌مپ تایبه‌ت به‌خۆمان به‌كارهێنا”.

پێشنیازی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌مریكییه‌ له‌كاتێكدایه‌، تره‌مپ پێیوایه‌ ئه‌و بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی، په‌له‌ له‌ دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بكرێت و تا كۆتایی ئه‌مساڵ بۆ به‌شێكی خه‌ڵكی ئه‌مریكا به‌كاربهێندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا