کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا بزانە

پۆڵەتیک پرێس

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی رایگەیاند، ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنا، کاریگەری لاوەکی لەسەر هەندێک لەو کەسانە داناوە کە ڤاکسینەکەیان بەکارهێناوە.

لەوبارەیەوە، تانیشا ویڵسنی پزیشک باس لەوە دەکات، لەدوای دوو سەعات و نیو لە کوتان، هەستی بە خراپترین سەرئێشەی ژیانی کردووە، وەکچۆن هەستی بە تێکچوونی گەدەی کردووە.

رۆژنامە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوە کرد، ئەم دۆخە بەسەر هەموو ئەو کەسانەدا نایەت کە ڤاکسین بەکاردەهێنن، ئەوەی بەسەر ویڵسنیشدا هاتووە پێشتر لە قۆناغی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنا باو نەبووە.

بەپێی لێدوانێکی کۆمپانیای فایزەر، نزیکەی %13ی ئەو کەسانەی ڤاکسین بەکاردەهێنن و تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 55 ساڵدایە، لە یەکەم کوتاندا بەدەست سەرئێشەی توندەوە دەناڵێنن، هاوکات، %16ی ئەو کەسانەی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە بەدەست کاریگەری لاوەکی ڤاکسینەکە دەناڵێنن کە رێگری چالاکییەکانی رۆژانەی لێکردوون.

لەوبارەیەوە، شارەزایان جەختیان لەوە کردەوە، ئەم کاریگەرییە لاوەکیانە وەڵامدانەوەی سیستمی بەرگری لەشە و شتێکی ئاساییە و بەزوویی نامێنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەندین وڵاتی جیهان دەستکراوە بە دابەشکردنی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنا بەسەر دانیشتوواندا و هەمووان هیوایەکی زۆریان بەم دوو ڤاکسینە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا